ئاماری گه‌شتیاران له رۆژانی نه‌ورۆز بۆ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كرێت
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگه‌یاند، له رۆژانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا پلانی ئه‌منی به‌شێوه‌یه‌كی باش جێبه‌جێكرا، ده‌شڵێت، لە ماوەی 10 ڕۆژدا 61 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردوە
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ئه‌مشه‌و له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی رۆژانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا چەندین لیژنەی تایبەت پێکهێنرا بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە ڕوی گەشتیاران، وەکو پێکهێنانی چەند لیژنەیەک بە مەبەستی پێشوازیکردن لە گەشتیاران لە دەروازەکانی هەولێر، هەروەها چاودێریکردن و دابینکردنی خزمەتگوزاریی لە سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیارییەکان و چاودێریکردنی میوانخانە و چێشتخانەکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەواو بە گەشتیاران.

Comments
Post a Comment