Posts

Showing posts from March, 2023

ئاماری گه‌شتیاران له‌ رۆژانی نه‌ورۆز بۆ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كرێت

Image
  نوسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگه‌یاند، له‌ رۆژانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا پلانی ئه‌منی به‌شێوه‌یه‌كی باش جێبه‌جێكرا، ده‌شڵێت، لە ماوەی 10 ڕۆژدا 61 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردوە  نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ئه‌مشه‌و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی رۆژانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا چەندین لیژنەی تایبەت پێکهێنرا بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە ڕوی گەشتیاران، وەکو پێکهێنانی چەند لیژنەیەک بە مەبەستی پێشوازیکردن لە گەشتیاران لە دەروازەکانی هەولێر، هەروەها چاودێریکردن و دابینکردنی خزمەتگوزاریی لە سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیارییەکان و چاودێریکردنی میوانخانە و چێشتخانەکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەواو بە گەشتیاران.

قەزای ئاکرێ

Image
قەزای ئاکرێ یەکەێکە لەشارەکانی هەرێمی کوردستان دەکوێتە پارێزگای دهۆک ، ئاکرێ زۆر شاێنی دێرینی هەییە کەلەکۆنەماوەتەوە کەبۆتە جێگای سەرنجی زۆر لەگەشتیاران رادەکێشت یەکەێک لەشوێنە هەرجوانەکانی شاری ئاکرێ سەرێ کەلییە  کەسالانە لەشەوی نەرۆز بەسەدان کەس مەشخەڵی ئاگرین هەڵ دەگرن دەچەنە سەرێ کەڵێ .